كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبا چووە بواری جێبەجێكردنەوە و سێ مانگ دەخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەمموزەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە 24ی تشرینی یەكەم کۆتایی دێت.
لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسوڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە، لە بەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، وەك ئەوەی كارەبای سلێمانی ئاماژەی پێداوە.