هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغیی شەقامی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پاش ئه‌وه‌ی له ‌پڕۆژه‌ی یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری به ‌ئاڕاسته‌ی ناو شاری سلێمانی كاری بڕین (قشت)كردن بۆ به‌شێك له ‌قیری شه‌قامه‌ جێگره‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدرا، پڕۆسه‌ی قیرتاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ ده‌ستیپێكردووه‌‌ و به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ ئاراسته‌ی هاتن بۆ ناوشار بووه‌ته‌ یه‌ك لاین‌ و قه‌ره‌باڵغی ‌و لۆدێكی زۆری هاتوچۆ دروست بووه‌ له‌و شوێنه‌دا”.

 

داوایشیکرد، “شۆفێران كارێكی گرنگیان نه‌بێت، ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌ به‌كارنه‌هێنن ‌و ده‌توانن بۆ گه‌یشتن به ‌ناو شاری سلێمانی، شه‌قامه‌كانی سنووری قوله‌ڕه‌یسی به‌كاربهێنن”.

بابەتی پێشتر

لە کەمپی هۆل منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە

بابەتی دواتر

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێك بە سووتان گیانیلەدەستدا

منداڵەكە ناوی یونس عەگیدە، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵكی قەزای سێمێلە، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share