پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە دزیان لە هاوڵاتییەک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی دزی لێكراوە و بڕی حەوت ملیۆن دینار ،حەوت هەزار و 100 دۆلار و 15 ملیۆن تمەنی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بڕێك لەو پارە دزراوەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە پارەی دزیكردنەكە كڕیبوویان”.
ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران د،ع،م لەدایكبووی 2002، ب،ح،أ لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانێكی تری دزیكردندا لەگەڕەكی كوردسات كە بڕی 45 ملیۆن دیناریان دزیبوو”.