شێف بوراک چۆن بەهۆی باوکییەوە هەموو شتێکی لەدەستدا؟

بوراک ئۆزدەمیر ناسراو بە شێف بوراک ئاشکرایدەکات بەهۆی باوکییەوە چێشتخانەکانی لەدەستداوە و داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

بوراک ئۆزدەمیر ناسراو بە شێف بوراک خاوەنی زنجیرە چێشتخانەکانی CZN Burak لە گرتە ڤیدیۆییەکدا بڵاویکردەوە، “باوکم زنجیرە چێشخانەکانم و مافی خاوەندارێتیکردنم بە نهێنی بە کەسێکی نەناسراو فرۆشتووە، ئێستا جگە لە چێشتخانەیەک لە ئەستانبوڵ هیچ چێشتخانەیەم نەماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داوای یاسایم لەسەر باوکم تۆمارکردووە و لەمەودوا بە تەنها درێژە بە کارکردنم دەدەم لە بواری خواردن دروستکردن و بەڕێوەبردنی چێشتخانەدا”.

ئەمە یەکەمجار نییە کێشەکانی نێوان بوراک و باوکی دەتەقنەوە، پێشتریش بەهۆی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی هاتای کێشە کەوتە نێوانیان، بەو هۆیەشەوە پەیوەندیان پچڕا، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی باوکیشی وەک سزایەک بوو بۆ کوڕەکەی لەدوای گوێڕایەڵ نەکردنی و پێشکەشکردنی هاوکاریی بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.

 

بابەتی پێشتر

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی: سزادانەكەی شێروان شێروانی نادادپەروەرانەیە

بابەتی دواتر

پاریس و یونایتد گرەو لەسەر "گەوهەرەکەی دانیمارک" دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share