سوید سەرجەم ئەندامانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدادەوە دەگوازێتەوە ستۆکهۆڵم

سوید سەرجەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی لە بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم، ئەوەش لە کاردانەوەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ئاشکرایکرد، باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و سەرجەم کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی دەگوازرێتەوە بۆ ستۆکهۆڵمی پایتەخت، ئەوەش بە هۆکاری ئەمنی لە بەغداد.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندەران لە بەغداد هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و باڵیۆزخانەکەیان سوتاند.

ئاڵۆزییەکانی نێوان سوید و عێراق دوای کردەوەکانی سەلوان مۆمیکا دێت لە سوید و عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لە ڕێگەپێدانی لەلایەن سویدەوە دەربڕی.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەسەڵاتداران بزانن یا نەزانن لە كەیسی شێروان شێروانی و هاوڕێكانیدا لە هەڵەدان

بابەتی دواتر

کارەکانی یەکەم بەرزەپرد لە گەرمیان تەواو دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share