دوو تۆمەتبار بە 15 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێک دراوی ساختە و دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س.ش.م.) و (و.ع.س.) دەستگیربكەن كە بڕی پازدە ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیان لە جۆری (25) هەزاری پێبووە.

تۆمەتباران بەنیازبوون لەڕێگەی مامەڵەکردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغیبکەنەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

لەئێستاشدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بە ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە بەرزنجە ئاگر كەوتەوە و دانیشتووانەكەی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هاوكاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسا بەردەوامبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share