بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوە لەناو ماڵێکدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی لێچوونی غازەوە لە ماڵێکی نزیک ناوچەی پیشەسازیی رانیە، تەقینەوە روویدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژمێر 11:25ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی تەقینەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ، نزیک ناوچەی پیشەسازیی رانیە روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە زیانێکی زۆری ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

دەشڵێت، “دوای گەێشتنی تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان، بۆیان دەرکەوت کە رێژەیەکی زۆرغاز لە ماڵەکەدا هەبووە، ئەمەش بەهۆی لێچوونی لە بوتڵی غازی ماڵەكه و دوای بەکارهێنانی سۆپا، دەستبەجێ غازەکە تەقیوەتەوە و کارەساتی ناوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share