ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد و رێگەکانی کەمکردنەوەی بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شاری نیویۆرک کۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئاسایش و ئاشتیی جیهان دەکرێت.

زۆرینەی وڵاتانی جیهان لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رێگەکانی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد دەکەن، کە پێشبینی ئەوە دەکرێت کاریگەری لەسەر پێکهاتەی ئابووری جیهان و گۆڕینی شانۆی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت.

لەناو ئەو وڵاتانەدا بەریتانیا لە پلەی یەکەمدا دێت کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و هەوڵدەدات رۆڵی دیار لە رێکخستنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بگێڕێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش جیمس کلیڤرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرۆکایەتی دەکات.

پێشتر ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیاری کردبوو دەستەیەکی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ بۆ زیرەکی دەستکرد دابمەزرێت هاوشێوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شەپۆلی گەرما لە ئەوروپا ریکۆرد دەشکێنێت

بابەتی دواتر

کچێکی بەرەگەز عەرەب لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share