پەرلەمانتارێكی كورد هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ئاشكرادەكات.
كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی بۆ هۆكاری راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەكانی سلێمانی و هەولێر لەگەڵ دەستەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق و سەرۆکی دەستەی گەشتەوانی ئاسمانیی عێراق دەركەوت “هۆکاری راگرتنەکە نادڵنیایی بووە لە سەلامەتی ئاسمانیی هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی فڕۆکەی بێفرۆکەوان و درۆن”.
وتیشی، “ئەمشەو گەشتەکانی هەردوو فڕۆكەخانە ئاسایی دەبنەوە”.