دوو كەس بەتۆمەتی دروستكردنی كێشە و كاردانەوە بەرامبەر هێزەكانی پۆلیس دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە گەڕەکی چوارچرا کێشەیەک لە نێوان دوو لایەندا دروستبوو، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەدەم کێشەکەوە چون و دوو تۆمەتبار کاردانەوەیان بەرامبەر هێزەکانی پۆلیس نواند، سەرەنجام هەردوو تۆمەتبار دەستگیركران.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ا. ع. م.) لە دایکبووی ساڵی 1983 پیشەی پێشمەرگە و (ش. ا. ع.) لەدایکبووی ساڵی 2005 پیشە کاسب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، پۆلیسی سلێمانی وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو، لهلایهن بنكهی پۆلیسی چوارچراوه پهڕاوی لێكۆڵینهوهیان بۆ كراوهتهوه.