وەزارەتی نەوتی عێراق لە 11 خاڵدا روونکردنەوە لەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، “وەڵامی لایەنێک کە خۆی وەک کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتیی هەرێمی کوردستان ‘ئەپیکۆر’ دەدەینەوە کە لە راگەیەندراوێکدا چەند راستییەکی شێواندبوو لە 23ی 3ی 2024دا.”

خاڵی یەکەم: راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە لە مانگی ئازاری 2023 بەهۆی بڕیارێکی تورکیاوە بوو کە لە ئەنجامی بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەلایەن ژووری بازرگانی پاریسەوە لە بەرژەوەندی عێراق درابوو و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ، وەزارەتەکەی لەگەڵ لایەنی تورکیا رێککەوتن لەسەر خستنەوەکاری ئەو بۆریە و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لە کەمترین کاتدا.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، “زەرەرمەندی یەکەم لە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە.”

خاڵی دووەم: لە هۆکارە گرنگەکانی وەستانی هەناردەکردن لە ئێستادا دوودڵیی کۆمپانیا بیانییەکانە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن لەوەی بە فەرمی بەرهەمە نەوتییەکانیان رادەستی حکومەتی هەرێم بکەن بۆ ئەوەی هەناردە بکرێن بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کە کارپێدەکرێت یاخود نا و یەکێک لەوانەش ‘ئەپیکۆر’ە کە لەسەرەوە باسمان کردووە و لە دۆخێکدا بەرهەمە نەوتییەکانیان رادەست بکەن، لە ماوەیەکی کورتدا دەکرێت بە گوێرەی یاسای نەوتی حکومەتی فیدڕاڵی هەناردەبکرێتەوە.

خاڵی سێیەم: حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت پێشتر هەوڵی تەواویان داوە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، وەزارەت هێشتا پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا لە زووترین کاتدا دەکات، بە گوێرەی پابەندیی بڕگەکانی دەستور و یاسا.

خاڵی چوارەم: راگەیەندرا و نوسراوەکانی پێشووی وەزارەتی نەوت بە ئاماژەکردن بە راپۆرتەکانی ئۆپێک و سەرچاوە لاوەکییە نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن ئەوانەوە پەسەندکراون، بوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکەدا پشتڕاست دەکەنەوە بە بڕی (200-225 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەبێ ئاگاداری و بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق  و ئەوەش عێراق توشی پابەندنەبوون بە سیاسەتی گشتی نەوت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی پەسەندکراوە دەکات و ناوبانگی عێراق و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە، لایەنەکان بەرپرسیار دەکات لە پێشێلکارییەکان لە هەموو دەرئەنجامە یاساییەکان.

خاڵی پێنجەم: ئەو گرێبەستە گوماناویانەی لە نێوان کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان کە لە هەرێم کاردەکەن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەهیچ شێوەیەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و نە وەزارەتی نەوتی فیدراڵیەوە پەسەندنەکراون، چونکە بنەمایەکی دەستوری و یاسایی دروستیان نییە.

خاڵی شەشەم: وەزارەتی نەوت پێشتر داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانی کە تێیدا کاردەکەن کرد کە کۆپییەکی ئەو گرێبەستانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە رادەستیان بکرێت بە مەبەستی لێکۆڵینەوەیان و گەیشتن بە گرێبەستی نوێ بە پێی دەستوور و یاسا و سیاسەتەکانی ئەم وەزارەتە لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەوی کردووە، بەڵام گرێبەستە پێویستەکان نەگەیشتوونەتە دەست کەس پێچەوانەی بڕیارە دادوەرییەکانە.

خاڵی حەوتەم: یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 دەرچوو، کە لە 1/1/2023 چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لە مادەی 12/دووەم/ج بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو بۆ هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنان (6.9 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک)، لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی کارکردن لە هەرێمدا داوای سێ هێندەی ئەم بڕە پارەیە دەکەن (بەبێ زیادەڕەوی لە کرێی گواستنەوەش) وەک یەکێک لە کۆمەڵێک مەرج بۆ رادەستکردنی بەرهەمەکانی دایناوە.

دەشڵێت، “ئەو تێچوونانەی کە کۆمپانیاکان داوای دەکەن بریتین لەوەی کە پێی دەڵێن دانەوەی قەرزەکانی پێشوو کە بڕەکەی ملیارەها دۆلار بووە، بڕە پارەیەک کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە نادیارە و لەگەڵ سیاسەتی قەرزکردندا ناگونجێت بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.”

خاڵی هەشتەم: چەندین جار روونکردنەوە دراوە وەزارەتی نەوت ناتوانێت یاسای بودجە و یاسا کارپێکراوەکانی دیکە پێشێلبکات، ئەمە جگە لەوەی ئاماژە بەوەدەکات زیادەڕەوییەکی بەرچاو لە تێچوونەکاندا هەیە کە لە بڕگەی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، وەزارەت پابەندی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتە بەڵام کۆمپانیاکان بەردەوامن لە خۆبەدوورگرتن.

خاڵی نۆیەم: حکومەتی عێراق لە رابردوودا لە ئاستە بەرزەکاندا پێشوازی لە نوێنەری ئەو کۆمپانیا نەوتییانە کرد کە لە هەرێمدا کاردەکەن وەک ئاماژەیەکی نیەتپاکی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی قبوڵکراو، بەڵام هەڵوێستی کۆمپانیاکان بە نەگۆڕی و بەبێ نیشاندانی نەرمی ماوەتەوە.

خاڵی دەیەم: راگەیەندراوی پێشووی کۆمەڵەکە دەستوەردانی ئاشکرای لە کاروباری ناوخۆ و دەرەوەی عێراقی لەخۆگرتبوو کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کاری کۆمپانیاکانەوە نییە، ئەمەش پێشێلکارییەکی زیادە تۆمار دەکات بەرامبەر بە کۆمەڵەکە و ئەو کۆمپانیایانە کە نوێنەرایەتییان دەکات و لەگەڵ پرەنسیپەکانی کۆمپانیاکەدا ناگونجێت.

خاڵی یازدەهەم: وەزارەتی نەوتی عێراق، بە رێنمایی حکومەت، پابەندە بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ دەستوور و یاسادا بگونجێت.

جەختیشیکردووەتەوە، “کۆمپانیا بیانییەکان کە دەیانەوێت لە عێراق کار بکەن، پێویستە رێز لە سەروەری وڵات و یاسا و بڕیارە دادوەرییەکان بگرن و بەپێی ئەو مەرجانە کارەکانیان بگونجێنن، لەبری ئەوەی دەستوەردان لە کاروباری پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق بکەن.”

بابەتی پێشتر

بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 121 دۆلار

سەرەڕای دابەزینی و سووربوونی پێنوێنییەكانی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 121 دۆلار مایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی…
Total
0
Share