لە شارەوانیی سلێمانییەوە بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان جێبەجێكرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاری رووپێوكردنی ئەو گوندانە دەستیپێكرد، كە تائێستا رووپێوییان بۆ نەكراوە و لە سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانیدان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاری رووپێوكردنی ئەو گوندانە دەستیپێكرد، كە تائێستا رووپێوییان بۆ نەكراوە لە سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانیدان كە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2012 دەیانگرێتەوە و یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 هەمواركراو، بە یاسای ژمارە7ی ساڵی 2021 بەپێی یاساكە هەموو ئەو گوندانەی كە دەكەونە سنووری ئەو دوو یاسایەوە كاری رووپێویيان بۆ دەكرێت و دەبنە گەڕەكێك لەگەڕەكە كانی شاری سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ژمارە 99 لە 31ی 5ی ئەمساڵدا كاری رووپێويی ناوچەكە لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجامدەدرێت و لە ژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و پاش تەواوبوونی رووپێوییەكە دەتوانرێت دیزاینی گوندەكان بكرێت كە دەكەونە سنووری ئەو یاسایانەی سەرەوە، هەروەها بۆ جێبەجێكردنی رووپێویی ئەم گوندانە لیژنەی تایبەت لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانییەوە پێكهێنراوە بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و ئاماری ناوچەكە بۆ ئەو خانووانەی كە زیادەڕۆییەو كاری تاپۆكردنی بۆ دەكرێت بەپێی كاری رووپێویكردنەكە.

بابەتی پێشتر

شێركۆ جەودەت: میللەتێك ئەڕوتێننەوە، بۆ ئەوەی كوڕەكەی سواری ئەسپێكی نیو ملیۆن دۆلاری ببێت

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەکی هەڵەبجە بە مردووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدۆزرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share