ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەمەوبەدوا تەنها داوای مووچە لە بەغداد ناكەین و دەشڵێت، “دەبوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی رەوانە بكردایە و نازانین بۆ دواكەوتووە”.
راشیگەیاند، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ پرسەكانی مووچە و بودجە و دارایی لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر هێڵین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەسەر پرسەكانی دارایی و نەوت لەگەڵ بەغداد گفتوگۆ دەكەین و وتیشی، “گەشبینین كە ماف و شایستەی دارایی هەرێم زامنبكەین و چاوەڕوانین بەغداد جگەلە مووچە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
ئاشكراشیكرد، شاندی بەغداد چەند رۆژێك لە بەغداد دەمێنێتەوە و دەبوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی رەوانە بكردایە و نازانین بۆ دواكەوتووە و سبەی جارێكی دیكە بە نووسراو داوای مووچەی مانگی شەش لە حكومەتی عێراق دەكەین و پێویستە هەرچی زووە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانيش دەستپێبكاتەوە.