كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکات، تێکڕاى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە (2-3) پلەى سیلیزى دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەرى ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما تاکو رۆژى پێنجشەممە دەبێت، دووبارە رۆژى پێنجشەممە پلەکانى گەرما یان شەپۆلێکى ترى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە.