حكومەتی هەرێم تانە لە یاسای بودجە دەدات

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، حكومەتی هەرێم تانەی لە ژمارەیەك لە ماددەكانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق داوە.

خەلیل دۆسكی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەی لە ماددەکانی (2، 11، 12 و 13)ی یاسای بودجە داوە.

میدیای پارتی لە زاری ئەو پەرلەمانتارەوە وتیشی، “ئەو بڕگانەی بودجە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای لە دژ تۆمارکردون، پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە ئەو بڕگانە پێچەوانەی دەستووری عێراقن”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە چوارشەممەی رابردوو 12ی تەمموز تانەكە لە دادگای باڵای فیدراڵی پێشكەشكراوە.

یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی (2023، 2024 و 2025) لە 12ی حوزەیرانی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، لە 21ی حوزەیران لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پەسەندكرا و لە 26ی هەمان مانگ لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكرایەوە و بەوەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەریەك لە ماددەكانی (11، 12 و 13)ی بودجە پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان.

خەلیل دۆسكی روونیشیكردەوە، “تانەدان لە بودجەی عێراق رێگری لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات”.

هەفتەی رابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆی تانەدان لە ماددەکانی (28/چوارەم: ا-ب)، (57/یەکەم/ ج) و (65/ دووەم)، (70/ دووەم)، (71) و (75) لە یاسای ژمارە 13ی 2023 ی بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025) لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، تا بڕیار لەبارەیانەوە دەدرێت کارکردن پێیان رادەگیرێت”.

ئەمەش دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای لە دژى ئەو ماددانەی ناو یاسای بودجە تۆمارکردبوو و داوایکردبوو کە کارکردن پێیان رابگیرێت.

ئەو ماددانەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە تانەیان لێدراوە، ئەوانەن کە لە ئەوانەن كە لە ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕانکارییان تێدا کراوە، بەڵام هیچ کام لەو ماددانەی نەگرتووتەوە کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستیگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە بەغدادەوە داواکراوە

بابەتی دواتر

نەرمین مەعروف: بۆ مووچەی مانگی شەش بەغداد 800 ملیار دینار دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
Total
0
Share