سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستخۆشی لە پیشەوەران دەكات كە هەستاون بە جێبەجێكردنی بڕیارێكی شارەوانی.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دەستخۆشی لە پیشەوەران دەكات كە هەستاون بە جێبەجێكردنی بڕیاری شارەوانیی سلێمانی بە چۆڵكردن و گواستنەوەی دوكانەكانیان بۆ ناوچەی پیشەسازی دوو كە پێشتر شوێنیان بۆ دابینكرابوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوكانیش پیشەوەرانی شەقامی كاوە دەگرێتەوە كە نزیكە لە مزگەوتی دوو دەرگا.