هەرێمی كوردستان لە سێ مانگدا نزیكەی 37 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە

لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، هەرێمی كوردستان زیاتر لە 36 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنانەوە كە داھاتەكەی نزیكەی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیای دیلۆیت، لە راپۆرتێكدا ئاماری بەرهەمهێنان و ھەناردەكردن و خەرجی و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی كوردستانی بۆ سێ مانگی

یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، كۆی بەرھەمی نەوت، 36 ملیۆن و 723 ھەزار و 475 بەرمیل نەوت بووە، كە 32 ملیۆن و 307 ھەزار و 382 بەرمیلی ھەناردەی دەرەوەكراوە، چوار ملیۆن و 39 ھەزار و 232 بەرمیلی بۆ پاڵاوتگەكان تەرخاكراوە، ھەروەھا 376 ھەزار و 861 بەرمیلی لە ناوخۆدا فرۆشراوە.

بەپێی راپۆرتەكە، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت 67 دۆلار و 639 سەنت بووە، كۆی داھاتی نەوتیش دوو ملیار و 199 ملیۆن و 684 ھەزار و 396 دۆلار بووە، داھاتی نەوتی ناوخۆش 22 ملیۆن و 98 ھەزار و 456 دۆلار بووە و تێكڕای نرخی بەرمیلێكیش 58 دۆلار و 638 سەنت بووە.

ھەر بەپێی راپۆرتەكەی دیلۆیت، خەرجیی پڕۆسەی نەوت لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، ملیارێك و 253 ملیۆن و 187 ھەزار و 254 دۆلار بووە، بەوەش لە كۆی داھاتی نەوت تەنها 946 ملیۆن و 497 ھەزار و 142 دۆلار بۆ حكومەتی ھەرێم ماوەتەوە كە بۆ مووچە تەرخانكراوە.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی کۆن رادەگرێت

بابەتی دواتر

نامەیەکی مەترسیدار بۆ ماکرۆن دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share