مباپێ چاوەڕێی مانگی ئابە

داهاتووی کیلیان مباپێ لەدەستی خۆیدایە و یانەی پاریس سان جێرمانی خستووەتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پاریس سان جێرمان بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات مباپێ ڕازی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 درێژبکاتەوە، بەڵێنیشیان پێداوە لە هاوینی داهاتوو ڕێگری لە ڕۆیشتنی نەکەن.

لە ئێستادا سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم مباپێ-دا کراوەن، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە 150 ملیۆن یورۆ بەرامبەر بە واژۆکردنی گرێبەستەکەی بدات، بەڵام یاریزانەکە تاوەکو مانگی ئابی 2023 هیچ هەنگاوێک نانێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکو مانگی ئابی 2023 بڕگەی بەدەستهێنانی پاداشتی وەفا لە گرێبەستی یاریزانەکە کارا دەبێت، بەو هۆیەوە قەتەرییەکانی پاریس ناچان 80 ملیۆن یورۆی پێبدەن، هەر لەبەرئەوەیە تاوەکو مانگی داهاتوو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات.

بابەتی پێشتر

دادگایی شیروان شێروانی دواخرا

بابەتی دواتر

دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share