كەمال محەمەد: بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە كارەبای بەردەواممان بۆ چەند شوێنێك دابینكردووە

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پلانماندایە كارەبایەكی 24 كاتژمێری دابینبكەین و بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە كارەبای بەردەواممان بۆ هەندێك شوێن دابینكردووە.

وتیشی، “ماوەی دوو ساڵێكە كار لەسەر پڕۆژەی پریپەید دەكەین و بەهۆی سیستمی پریپەیدەوە كارەبای بەردەواممان بۆ هەندێك شوێن لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابینكردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتی تەنها یەك گۆژمە كرێی كارەبا دەدات”.
ئاشكراشیكرد، “نرخی 156 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك بە بەراورد لەگەڵ كرێی ساڵی رابردووی هەمان هاوبەش بە دوو سەرچاوەی كارەباوە، 90 هەزار دینار كەمتر لەسەری دەوەستێت و كارەبایەكی 24 كاتژمێریش دەبێت”.

وەزیری كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “تا ئێستا زیاتر لە 185 موەلیدەی گەورەی یەك تا دوو مێگاواتی بەهۆی پڕۆژەی پریپەیدەوە لە كار وەستاون و كاریگەرییان لەسەر پاراستنی ژینگە هەبووە”.

بابەتی پێشتر

هەرێم داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات

بابەتی دواتر

رزگار حاجی حەمە: هەموومان پێكەوە بەهێزتردەبین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و…
Total
0
Share