پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێک کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مهفرهزهكانی نوسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و كهلوپهلی بەكارهێنانی ماددەكەدا، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە تابلۆکەی ساختەکراو بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (ر، ع، ح) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوام”.