کەشناسێک: پلەی گەرما دادەبەزێت و باران دەبارێت

کەشناسێکی عێراقی رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

سادق عەتییە کەشناسی عێراقی بڵاویکردەوە، “شەپۆلێکی سەرما روو لە تورکیا و وڵاتانی شام دەکات و بەهۆیەوە ناجێگیری لە کەشوهەوا روودەدات و بارانبارین بەشێک لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی تورکیا و لوبنان و باکووری سوریا و باکووری ئێران دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بارانبارینێکی کەم ناوچەکانی دهۆک و باکووری عێراق دەگرێتەوە بۆ رۆژی دووشەممە و سێشەممە”.

ئاشکراشیکرد، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی بگرێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

هەڵەیەک کە دەبێتەهۆی مردنی منداڵەکەت کاتێک لە شوێنی نوستنەکەیەتی

بابەتی دواتر

دوو کەسی بە رەگەز عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە سنووری گوندی دارەڕەش دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share