كاوە شێخ عەبدوڵا نووسەر و رۆژنامەنووس لە نووسینێكیدا دەڵێت، “لەم مانگەدا، ئەوە دووجار پارتی بە فەرمی لێدوانی كادیرەكانی خۆی بەدرۆدەخاتەوە كە قسەكانیان قسەی شەخسیین نەك حزبی و بەمەش دەردەكەوێت كە حزبەكە تووشی بێ شیرازەیی بوون”.
دەشڵێت، “جارێكیان ئەوەی بەغداد بوو كە كادرێكیان قسەی بە مالیكی وتبوو، ئەمڕۆش قسەكەی سالار عوسمان بوو، كەچی مەكتەبی سیاسییەكەیان وتی، قسەی شەخسییە و خۆ ئەگەر مالیكی و یەكێتی بەو لێدوانانە تووڕە نەبوونایە، بە دڵنیاییەوە پارتی نەیدەوت قسەی شەخسین”.
راشیگەیاند، “ئێستا دەردەكەوێت ئەم حزبەش تووشی بێ شیرازەیی بووە و باڵێكیان كە خەڵكی دەمشڕ و قسە فڕێدەریان زۆرە و بۆ هەموو قۆناغێك قسەی تێكدەرانە دەكەن و بوونەتە بەڵا بۆ مەكتەبی سیاسيی حزبەكەیان و لەناو پارتیدا هیچ شتێك نییە ناوی بۆچوونی شەخسی بێت، كەچی ئەمە دوو جارە كاديرەكانی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە و وا وێنەی دەكەن كاديرەكانیان قسەی شەخسی دەكەن نەك حزبی”!!