ئەنچیلۆتی بۆ پێرێز: هێشتا داواکارییەکەم جێبەجێ نەکراوە

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، داوای کڕینی بەرگریکارێکی کردووە و تاوەکو ئێستا داواکارییەکەی جێبەجێ نەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، ئەنچیلۆتی چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ئەنجامداوە، داوایکردووە بەرگریکارێکی باڵی ڕاست بۆ جێگەی دانی کارڤاخال دابین بکرێت.

ئەو یاریزانەش کە پێشنیازیکردووە، ڕیس جەیمسی ئینگلیزی و بەرگریکاری چێڵسی بووە، بەڵام دۆسیەکە داخراوە و کاری لەسەر ناکرێت.

هێشتا ئەنچیلۆتی پێیوایە کارڤاخال بەتەنها توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی باڵی ڕاستی نییە، بۆیە مکوڕبوونی خۆی نیشانداوە لەسەر کڕینی یاریزانێکی بەتوانا و ئەزمووندار.

ڕیاڵ مەدرید لە پێگەی بەرگریی باڵی چەپ سەرکەوتوو بووە لە کڕینی فران گارسیا، کە بڕیارە وەک جێگرەوەی فێرلاند مێندی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

بابەتی پێشتر

شەش یاریزان بۆ وەرزی نوێ لە بەرشلۆنە یاری ناکەن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی "گەرم"ی یاسادانان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share