ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 146هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بانكی ناوەندیی عێراقیش دوو رێكاری نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر و بڕیارە لە سبەینێوە بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.