ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵ بەپێی یاسای بودجە كاردەكات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش خەرجدەكرێت.
ئاشكراشیكرد، لە یاسای بودجەدا هاتووە لە خەرجكردنی پشكی هەرێم دەبێت ئەولەویەت بدرێتە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێم دیاریكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەركی حكومەتی عێراقە بە یەكێك لەو میكانیزمانەی دانراوە چاودێری خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكرێت.