هەفتەی رابردوو گەرمترین بووە لە ماوەی 120 ساڵی رابردوودا

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زەوی ریکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تۆمارکرد و ئەوەش سێیەم جار بوو لەو هەفتەیەدا بەرزترین پلەکانی گەرما تۆماربکرێن.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس رایگەیاندووە کە هەفتەی رابردوو گەرمترین هەفتە بووە لە ماوەی 120 هەزار ساڵدا.

بەڵام ئەم داتایانە کۆمەڵێک ئاگاداری زانستی لەخۆدەگرن، بەو پێیەی ئەو 17.23 پلەی سەدییەی لە هەفتەکەدا تۆمارکراوە ئاماژەیە بۆ تێکڕای پلەکانی گەرما لە هەموو جیهاندا.

زانایان دەڵێن، لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، راگەیاندنی پلەی گەرمی تۆمارکراو، مەترسیدارە بەو پێیەی ئەو ژمارانە بەقەد هۆکارەکەیان گرنگ نین، واتە نیشانەی زیادبوونی گەرمبوونی جیهانە.

چواری تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین رۆژ بوو لەسەر زەوی لەوەتەی تۆمارکردن دەستیپێکردووە زیاتر لە 40 ساڵ لەمەوبەر، بەپێی زاناکانی پڕۆژەی شیکاری کەشوهەوای زانکۆی مەین لە ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەشدا زاناکان دەڵێن گەرمترین رۆژ هێشتا لە ماویەتی، چونکە لە دەیەکانی داهاتوودا هاوین گەرمتر دەبێت.

فرێدریک ئۆتۆ، زانای بواری کەشوهەوا لە کۆلێژی ئیمپریال لەندەن لە ئیمەیڵێکدا بۆ ئاژانسەکە رایگەیاندووە، تۆمارەکان سەرنجڕاکێشن، بەڵام پێویستە دڵنیابین لەوەی کە دەیانبەستینەوە بەو شتانەی کە بەڕاستی گرنگن.

وتی “پێموانییە زۆر گرنگ بێت ژمارەکان فەرمی بن یان نا، گرنگ ئەوەیە کە مەترسیدارن و بەبێ گۆڕانی کەشوهەوا تۆمار نەدەکران”.

رۆژی پێنجشەممە، تێکڕای پلەی گەرمی لەسەر هەسارەکەمان ئەو 17.18 پلەیەی تێپەڕاند کە رۆژی سێشەممە دانرابوو و یەکسان بوو بەو رێژەیەی رۆژی چوارشەممە تۆمارکرا، بەپێی زانیارییەکانی پێوەرەکانی شیکاریی کەشوهەوای زانکۆی مەین، کە ئامرازێکە کە داتای مانگی دەستکرد و ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەر بەکاردەهێنێت بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمیی جیهان.

لە ماوەی 44 ساڵدا هەموو تۆمارەکاندا سنووری 17 پلەی سەدی تێپەڕنەکردووە، لە کاتێکدا تێکڕای ئەو هەفتەیەی کۆتاییهات، پێنجشەممە، گەیشتە 17.23.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

 یەکێتیی ئەوروپا 30%ی بودجەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخانکردووە

سەرۆکی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین ڕایگەیاند کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا، پێویستە ساڵانە بەبڕی 470 ملیار…
زیاتر ببینە

راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان: بەهۆی گەرمای زۆرەوە رێژەی مردن لە عێراق بەرزدەبێتەوە

ماڵپەڕێکی ئەڵمانی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە کە عێراقییەکان و دانیشتووانی ناوچەکەرووبەڕووی گەرمایەکی پڕوکێنەر دەبنەوە بەوهۆیەشەوە لە ساڵانی داهاتوودا دەیان هەزار…
Total
0
Share