د. ئالان فەرەیدون ئازادکرا

ئەمڕۆ د. ئالان فەرەیدون دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا، سەرچاوەیەکیش ئاشکرایدەکات بەهۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی گرتبوو ناوبراو دەستگیرکرابوو.

سەرچاوەیەک لە سکرتاریەتی یەکێتی رایگەیاند، “د. ئالان فەرەیدون بەهۆی ئەوەوە دەستگیر کرابوو کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی گرتبوو، لە ئێستادا ئازادکراوە و دۆسیەکەی دراوەتە دادگا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “د. ئالان دانی بەوەدا ناوە کە وێنەی بارەگای کۆماندۆی گرتووە، بۆیە دادوەر لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیدا دەکات”.

هەر بە وتەی سەرچاوەکە، “هۆکاری گرتنەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە ڤیدیۆ و وێنەکانی هێزەکانی کۆماندۆی لە سیتەک گرتووە ناردوویەتی بۆ سەرچاوەی نادیار، وێنە و ڤیدیۆکان لە نێو مۆبایلەکەیدا هەبووە و دانی پێدا ناوە، دادوەر بە کاتی ئازادی کردووە، بەڵام دۆسیەکەی کراوەیە”.

 

 

بابەتی پێشتر

زیانەکانی بەکارهێنانی پانکە بۆ فێنککردنەوە

بابەتی دواتر

گەنجێک لە رووباری خاپوور خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: خۆتان ماندوو مەكەن هەڵوێستی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناگۆڕێت

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، سەبارەت بە هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیران و گەشتوگوزار داواکارین هاوڵاتییان هاوکاربن لەپاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان.” لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share