پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە بەشێوەی باند كاریانكردووە و پێنج فەرمانی دەستگیركردنیان لە هەرێمی كوردستان هەبووە و لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هاوڵاتییانیان فریداوە لەژێر هەڕەشە و بە زۆر پارەیان لێوەرگرتوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە تێیدا هاتووە، هێزەكانی پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە بەشێوەی باند كاریانكردووە و ئامانجیان هەڵخەڵەتاندن و بە زۆر وەرگرتنی پارە بووە لە هاوڵاتییان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو دوو تۆمەتبارە بە شێوەی ئۆنلاین و لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوڵی فرۆشتنی چەند ئۆتۆمبێلێكیانداوە كە ئۆتۆمبێلەكانیش بوونیان نەبووە، دوای بینینی ئەو كەسانەی ویستوویانە ئۆتۆمبێلەكان بكڕن، لەژێر هەڕەشەدا بە زەبری هێزی چەك پارەكەیان لێوەرگرتوون.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “یەكێكی دیكە لە تاوانەكانی ئەو باندە، بە هەمانشێوە لە رێگەی ئۆنلاینەوە هەوڵی گۆڕینەوەی دۆلاریانداوە لەگەڵ چەند كەسێك بەرامبەر بە دۆلاری لیبی، لە كاتێكدا هیچ بڕە پارەیەكیان لە جۆری دۆلاری لیبی نەبووە و تەنها كەسانی خاوەن پارەیان هەڵخەڵەتاندووە و دواتر بە هەڕەشەكردن پارەیان لێوەرگرتوون.

بابەتی پێشتر

50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت

بابەتی دواتر

كۆچەر جەمال: رۆژانە 4 بۆ 5 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان…
Total
0
Share