نەشتنی ددانەکانت بەر لە نوستن مەترسییەکی بکوژە بۆ تەندروستیی جەستەت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، نەشۆردنی ددانەکانت پێش خەوتن ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.

زاناکان لێکۆڵینەوەیان لە هەزار و 675 نەخۆش کردووە کە تەمەنیان 20 ساڵ و سەرووترە و لە نێوان مانگی نیسانی 2013 تا ئازاری 2016 سەردانی نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆساکایان کردووە لە ژاپۆن بۆ پشکنین، نەشتەرگەری یان چارەسەر.

ئەوان بە پشتبەستن بە خووەکانی پاکوخاوێنی دەم و ددانیان بەسەر چوار گروپدا دابەشکران، هەروەها تەمەن، رەگەز، مێژووی جگەرەکێشان، تۆماری ددان و پزیشکی هەڵسەنگێندرا.

توێژەران بۆیاندەرکەوتووە ئەو کەسانەی شەوانە ددانیان دەشۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە .

نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێن، “ئەنجامەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە شتنی ددان تەنها لە بەیانیاندا دوای لە خەو هەڵسان بەس نییە و ددان شتن لە شەودا باشە بۆ پاراستنی تەندروستییەکی باش”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زۆر گرنگە پێش نانی بەیانی ددانەکانت بشۆیت، بەڵام لەوەش گرنگتر شەوانە پێش خەوتن ددانەکانت بشۆیت.

توێژەران پێیانوایە بەکتریاکانی دەم و ددان بەرپرسن لە هەوکردن لە هەموو لەشدا کە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی جددی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

ئیمارات بڕیاریدا هه‌ر هاوڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و بڕیاره‌كه‌‌ش له‌ 10ی…
Total
0
Share