دوو ژن ژێر ئۆتۆمبێل کەوتن و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە کاتی پەڕینەوەیان لە شەقامێکدا ئۆتۆمبێلێک لە دوو ژن دەدات و یەکیان گیانیلەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی چوونیان بۆ پرسەی خزمێکیان دوو ژن بە شەقامێکدا لە گەڕەکی چوارچرا پەڕیونەتەوە و لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر هاتووە و بوون بە ژێریەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە ژنەکان دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی، ئەوی دیکەش بریندارە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار”.

ئاشکراشیکرد، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکسە و شۆفێرەکەی

بە سووکی بریندارە و دەستگیرکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share