عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕی 25 ملیار دۆلار زیادەی دەبێت

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادەی دارایی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە 25 ملیار دۆلار، ڕێژەی هەڵاوسانیش لە وڵاتدا 10 هێندە زیاد دەکات.

هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری مستەفا کازمی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقیی ڕاگەیاندووە، گەشەی ئابوریی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوەیە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ زیادەی دراوی یەدەگی عێراق 25 ملیار دۆلار دەبێت.

وتیشی، ئەگەر یاسای بودجە پەسەند نەکرێت، پەرلەمان یاسایەکی بەپەلە دەردەکات هاوشێوەی ئاسایشی خۆراک.

جبوری دەڵێت، “زیاتر لە نۆ ملیۆن عێراقی پێویستیان بە چاودێریی کۆمەڵایەتییە، کە نزیکەی هەشت سەد بۆ هەزار خێزانی عێراقی دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share