وەزارەتی ئەوقاف: بێرێزیكردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز دوورە لە بەهای مرۆڤایەتییەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە توندی سەركۆنەی بێرێزیكردن و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەكات، كە لە وڵاتی سوید لەلایەن هاوڵاتییەكەوە ئەنجامدراوە و جەختیشدەكاتەوە ئەم رەفتارە دوورە لە بەھای مرۆڤایەتییەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی ئەوقاف بە توندی ئیدانەی بێرێزیكردن و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز) دەكات كەلە وڵاتی سوید لەلایەن هاوڵاتییەك ئەنجامدراوە، ئەم رەفتارە دوورە لە بەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێكەوەیی و ئایندارییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان لەو وڵاتە، رێگری یاسایی لەم شێوە رووداوانە بكەن و بكەری سەرەكیش رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی دوكاندارانی ناوبازاڕ دەكات

بابەتی دواتر

خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: پێویستە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
Total
0
Share