سلێمانی.. ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمێك لەمەوبەر ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە كە دەكاتە پشتی شوقەكانی قەیوان و ژمارەیەك هاوڵاتیی دڵسۆز و مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشێكی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك لەمەوبەر ئاگرێك لە سنووری قڕگەوە كەوتەوە كە دەكاتە پشتی شوقەكانی قەیوان و ژمارەیەك هاوڵاتیی دڵسۆز و مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان بەشێكی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سێ تیمی بەرگری شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی رێگریكردن و كۆنترۆلكردنین. و ئاگرەكە بەرەو گوندی وێڵەدەر پەرەدەسێنێت و تائێستا دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕی نەگرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

باوك و كوڕێك لە رووباری چۆمان خنكان

بابەتی دواتر

پێدانی 25 ملیۆن دینار بە قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share