بەپێی زانیارییەكان باوك و كوڕێك لە رووباری چۆمان خنكان كە بۆ گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو باوك و كوڕە گەشتیاری باشووری عێراق بوون و بۆ گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، مێردمنداڵێكی تەمەن 12 ساڵان لە نزیك پردی حافیز- لە نێوان سۆران- چۆمان مەلەی كردووە و خنكاوە و باوكەكەش هەوڵی رزگاركردنی داوە و ئەویش خنكاوە.