زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی داهاتووەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مانگی داهاتوو كە یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت و دەبێت هەرێمیش رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مانگی داهاتوو كە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو ئەوەی لەیاسای بودجە جێبەجێكراوە كە زیاترە لە ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار رەوانە دەكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە، دەبێت هەرێمی كوردستانیش رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات ئەگەر كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەگەڵ توركيا چارەسەرنەكرا دەبێت بە تانكەر ئەو بڕە نەوتەی رێككەوتنی لەسەر كراوە و لە یاسای بودجە دانراوە هەرێم رادەستی بەغدادی بكات

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

بابەتی دواتر

باوك و كوڕێك لە رووباری چۆمان خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share