کەسێک وەک گومانلێکراوی سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەدرێتە دادگا

بە تۆمەتی بەرپرسیاربوون لە سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری قەزای دوکان کەسێک دەدرێتە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە چەند رۆژی رابردوودا چوار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە کاتی جیاوازدا لە سنووری قەزای دوکان روویان داوە، لە سنووری سەیرانگای دوکان رووداوێکی ئاگر و لە سنووری ناحیەکانی(خەلەکان و خدران و بنگرد) سێ حاڵەتی دیکەی ئاگر کەوتنەوە روویانداوە کە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و خەڵکی سنوری ناوچەکان و پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگرەکان بوونەتە هۆی سووتانی نزیکەی هەزار و  306دۆنم زەوی پووش و پاوان و زەوی هاوڵاتییان و هەڵپڕوکاندنی نزیکەی 70 دار سنەوبەر”.

ئاشکراشیکرد، “هۆکاری ئاگرەکان جگە لە ئاگرەکەی سەیرانگای دوکان کە بەهۆی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە بووە، سیانەکەی دیکە گومان دەکرێت بە مەبەست بووبێت و گومان لێکراوێکیش دراوەتە دادگا و بەدواداچوونیش بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق 66ـەمین وڵاتی برسییە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

یاسای بودجە لە وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرکوک.. ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

کەمێک لەمەوبەر لە نزیک فەرش فرۆشەکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کە سیستمەکەی غاز بووە تەقییەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share