کۆرتوا: دەبمە هاندەری ئیسپانیا

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا، ڕەخنەی توند ئاراستەی پێکهاتەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، “لە مۆندیالی قەتەر، بەلجیکا نەبووین.”

گۆڵپارێزە زەبەلاحەکەی ڕیاڵ مەدرید بە ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیسپانیا”ی ڕاگەیاندووە، “لە مۆندیالی 2022 هەرگیز خۆمان نەبووین، ئێمە ئەو بەلجیکایە نەبووین کە جیهان دەیناسێت، بابەتەکە شەرمەزارکەرە، با بزانین چی ڕوودەدات، کێ دەمێنێتەوە و کێ دەڕوات، ئەوەی لێی دڵنیام تۆپی پێ بەردەوام دەبێت و لەبەردەم پاڵاوتنەکانی یورۆی 2024داین، دەبێت بەهێزەوە بگەڕێینەوە.”

لەبارەی هەڵبژاردە بەشدارەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالەوە، دەڵێت، “ئیتر پاڵپشتی ئیسپانیا دەکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێ ئیسپانییەکانم دەخوازم و دەبمە هاندەریان.”

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 بەرامبەر مەغریب و کرواتیا شکستیهێنا و نەیتوانی بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بگات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ و ئارسیناڵ؟ لە "تویتەر"ەوە سەرچاوەی گرتووە..

بابەتی دواتر

ئەو نەهەنگەی 150 کیلۆ خاشاک لە سكیدا دەرهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share