كۆشكی كریملن لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، نازانین سەرۆكی ڤاگنەر لە كوێیە و لێپێچینەوە لەگەڵ سەربازانی ڤاگنەر ناكەین.
ئەمشەو کۆشکی کریملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ئێستادا نازانین سەرۆکی ڤاگنەر لە کوێیە، بەڵام بەپێی رێکەوتنەکە لێپرسینەوە لە سەربازەکانی ناکەین”.
ئاشكراشیكرد، “سەرۆكی بیلارووسیا هاوكاربووە لە هاوكاریكرددن لەگەڵ گروپی ڤاگنەردا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “دوای ئەوەی سكاڵا یاساییەكان دژی سەرۆكی ڤاگنەر هەڵدەوەشنێندرێنەوە روسیا بەجێدەهڵێت و دەچێتە بیلارووسیا”.