زنجیرە کارتۆنی سیمپسۆن پێشبینیی ونبوونی ژێردەریایی تیتانی کردووە.. راستییەکان ببینە

لە چەند ڕۆژی رابردوودا ڤیدیۆییەک لە ماڵپەڕە جیهانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە پێشبینییەکانی زنجیرەی سیمپسۆن سەبارەت بە نوقمبوونی ژێردەریایی تایتان نیشان دەدات.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایانگەیاندووە، ئەو ئەڵقەیە کە لە ساڵی 2006 پەخشکرا، پێشبینی لەناوچوونی ژێردەریایی “تایتان”ی کردووە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە گەشتێکدا بۆ بینینی کەشتیی تایتانیک ونبوو و دواتر گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی راگەیەندرا.

بەڵام گروپی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کە تایبەتە بە دۆزینەوەی ساختەکاری ئەلیکترۆنی، رایگەیاندووە، “هەرچەندە بەشێک لە زنجیرەی دەیەمی وەرزی حەڤدەهەم دەردەکەوێت کە باوک هۆمەر لەناو ژێردەریاییەکەیدا لە دەریادا ون دەبێت، بەڵام زنجیرەکە پێشبینیی نوقمبوونی ژێردەریایی گەشتیاریی ( تایتانی) لە زەریای ئەتڵەسیدا نەکردووە.

 

زنجیرەکە نیشانی دەدات دایکی هۆمەر پەیامێکی کۆن لە دۆزەرەوەی گەنجینەکان (مەیسۆن فێربانکس)ەوە پێدەگات کە پێی دەڵێت، هۆمەر کوڕەکەیەتی، بۆیە هۆمەر دەچێت بۆ ئەوەی (مەیسۆن) باوکی گوایە بناسێت، دوای ئەوە گەشتێک دەکەن بەدوای “گەنجینەی ونبوو”دا دەگەڕێت، بەڵام هۆمەر ژێردەریاییەکەی لە (مەیسۆن) جیا دەبێتەوە و لە هەندێک بەردی مەرجانیدا گیردەخوات تاوەکو ئۆکسجینی تەواو دەبێت و بێهۆش دەبێت، و دوای سێ ڕۆژ رزگاردەکرێت.

ماڵپەڕی “میسبار” کە تایبەتە بە دۆزینەوەی هەواڵی ناڕاست، ئاشکرایکردووە کە ئەو ڤیدیۆ کلیپە کە بڵاوبووەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵقەی دەیەمی وەرزی 17ی زنجیرەی “سیمپسۆن” و ناوی “باوکایەتی هۆمەر” بووە، هەروەها ژێردەریاییەکەش “تایتان” باسی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لە كەركوك كوژرا

بابەتی دواتر

پوتین: ئەوەی روودەدات یاخیبوون و خیانەتی نیشتمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share