دوایین هیوای ژێردەریاییە ونبووەکە.. ڤیکتۆر 6000ی فەرەنسی شەڕ لەگەڵ کاتدا دەکات

دامەزراوەی توێژینەوەی فەرەنسی بۆ گەڕان لە دەریاکاندا رایگەیاند، رۆبۆتێکیان کە دەتوانێت تا قووڵایی شەش هەزار مەتر بچێتە ناو ئاوەوە، لە ڕێگادایە بۆ یارمەتیدانی گەڕان بەدوای ژێردەریایی “تایتان”، کە لەکاتی دابەزینیدا بۆ ناو زەریای ئەتڵەسی و بەمەبەستی گیشتنی شوێنی کەشتیی “تایتانیک” ونبووە.

بەپێی پەیمانگاکە، رۆبۆتەکە کە ناوی “ڤیکتۆر6000″ە، دەتوانێت قووڵتر لە ئامێرەکانی دیکە کە ئێستا لە زەریای ئەتڵەسی باکووردا جێگیرکراون. بچێتە ژێر ئاوەوە و لەلایەن تیمێکی 25 کەسییەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆبۆتەکە قۆڵی هەیە کە دەتوانرێت لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ بڕینی کێبڵەکان یان ئەنجامدانی مانۆڕی دیکە کە یارمەتی ئازادکردنی ژێردەریایی “تایتان” دەدات ئەگەر گیری خواردبێت.

ئۆلیڤیێر لیفۆرت، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی پەیمانگای توێژینەوەی فەرەنسی بۆ گەڕان لە دەریاکاندا رۆبۆتەکە بەڕێوەدەبات، دەڵێت: “ڤیکتۆر ناتوانێت خۆی ژێردەریاییەکە بەرز بکاتەوە”.

بەڵام لیڤۆر بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، رۆبۆتەکە دەتوانێت یارمەتی بەستنەوەی ژێردەریاییەکە بدات کە کێشی 10 تۆنە بە کەشتییەکەوە کە توانای بەرزکردنەوەی بۆ سەر رووی زەوی هەبێت.

لیڤۆر دەڵێت، “ڤیکتۆر توانای گەڕانی بینراوی هەیە بەهۆی هەموو ئەو ئامێرە ڤیدیۆییانەی کە هەیەتی، هەروەها قۆڵی دەستکاریکەری تێدایە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دەرهێنانی ژێردەریاییەکە، وەک بڕینی کێبڵەکان یان ئەو شتانەی کە لە خوارەوە دێنە بەردەمی”.

ژێردەریایی “تیتان” کە پێنج کەسی تێدابوو، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی دابەزینی لە ڕۆژی یەکشەممەدا بۆ شوێنی نوقمبوونی کەشتیی “تایتانیک” کە لە ساڵی 1912دا نوقم بوو دوای ئەوەی لەگەڵ شاخێکی سەهۆڵیندا تووشی پێکدادان بوو، ونبووە.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو فڕۆکە کەنەدییانەی کە بۆ دۆزینەوەی ژێردەریاییەکان تەیارکراون، دەنگێکی دیاریکراویان لە شوێنی ونبوونی ژێردەریاییەکەدا دەستنیشانکردووە.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن کە دەنگەکان دەنگی لێدان بووە کە لە ماوەی 30 خولەکی پچڕ پچڕدا تۆمارکراوە.

شایانی باسە کە دامەزراوەی توێژینەوەی فەرەنسی بۆ دەریاکان بەشێک بوو لەو تیمەی کە لە ساڵی 1985 لەگەڵ زانای ئەمریکی بۆ شوێنەوارناسیی ژێر ئاو، ڕۆبەرت بالارد شوێنی نوقمبوونی کەشتیی “تایتانیک”یان دۆزیەوە.

ژێردەریایی تیتان کە پێنج سەرنشینی هەڵگرتووە لە شەوی یەکشەممەوە دوای دابەزینی بۆ ناو زەریای ئەتڵەسی ونبووە و پێشتر زانایانی ئەمریکی و کەنەدی رایانگەیاند، سەرنشینانی ژێردەریاییەکە بەشی تەنها 48 کاتژمێر ئۆکسجینیان ماوە، واتە ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ ئەگەری رزگارکردنیان.

 

 

بابەتی پێشتر

نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی دەكات

بابەتی دواتر

رێگرییەكانی بەردەم سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share