هەفتەی داهاتوو برنج و زەیتی دوو مانگ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو برنج و زەیتی دوو مانگ بەسەر یەكەوە دابەشدەكرێت.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگاداركراوینەتەوە كە برنج و زەیتی پێویستمان بۆ دابیندەكرێت و بۆ ئەو مەبەستە بریكارەكانی خۆراكمان ئاگاداركردووەتەوە.

راشیگەیاند، ئەو برنج و زەیتەی دابەشدەكرێت تایبەتە بە مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵ و بەردەوامدەبین لە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: پێنجشەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت و گرێبەست بۆ خاوەنەکانیان…
زیاتر ببینە

هەنگاوێک بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست جێبەجێکرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی…
Total
0
Share