عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، عەرەبێك(واجیهە) لە بە نرخترین شوێنی هەولێر”شاری خەونەكان” یەك ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوی دەدرێتێ بەبێ ئەوەی بیكاتە پڕۆژە بەبەهای 72 هەزار دەفتەر دۆلار زەوی فرۆشتووە… هێشتا بەشێكی ماوە”.
دەشڵێت، “ئەو زەوییە گرانبەهایە دراوەتە كەسێك بەناوی نزار حەنا بۆ ئەوەی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی سەردەمیانەی تێدا دروستبكات، بەڵام دروستی نەكرد و مەتر مەتر فرۆشرا.
پێیوایە ئەو كەسە واجیهە و رواڵەت یاخود هاوبەشە، چونكە رێگە بە كەسێكی عەرەب نادرێت تەنها لە یەك پڕۆژەدا سەرووی 700 ملیۆن دۆلاری دەستبكەوێت.