لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تێیدا هاتووە، 18ی كانوونی یەكەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامدەدرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەت و پەرلەمان بەو وادەیەوە پابەنددەبن و ئامادەكارییەكان دەستپێدەكات.