بڕیارێک لە بەرژەوەندی جوتیارانی کورد دەرکرا

بەپێی بڕیارێکی لیژنەى جێبەجێکردنى ماددەى تەواوى ئەو بڕیارانەى لەلایەن حیزبى بەعسەوە دراون سەبارەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک هەڵدەوەشێنرێنەوە.

بەپێی نووسراوێکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140 کە واژووی هادی عامری سەرۆکی لیژنەکەی لەسەرە داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە، کە کار بە بڕیاڕی ژمارەی 29ی ساڵی 2012ی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت”.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ” تەواوی بڕیاڕەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان هەڵوەشاونەتەوە ، گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک لەگەڵ عەرەبە هاوردەکان بە هەڵوەشاوە هەژماردەکرێت کە بە بڕیاڕی بەعس پێیان دراوە”.

نزیکەی سێ هەفتەیە، جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانیانگرتووە کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە 135 هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکوک لە جووتیارانی کورد و تورکمان وەرگیراوە و درا بە عەرەبی هاوردە.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی سێ رۆژ راگەیەندرا

بابەتی دواتر

تەرمی دەرهێنەرێکی عێراقی لە بەغداد دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share