هەرێمی کوردستان.. 278 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم ئاشکرایکرد کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 278 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و پێج کەسی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  278 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش 35 توشبوو لە هەولێر، 42 لە سلێمانی، 197 کەسیش لە دهۆک و لە هەریەکە لە گەرمیان و ڕاپەڕین  دوو کەس توشی کۆرۆنا بوون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی پێنج کەس بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و کەسێکیش لە راپەڕین گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 102 هەزار و 104 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 67 هەزار و 544 کەس چاکبونەتەوە و سێ هەزار و 348 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی قاسەی دوكانێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

عێراق دەروازە سنوورییەكانی دادەخات و گەشت بۆ ژمارەیەك وڵات ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share