پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند و دەڵێت، قاسەی دوكانێكی شكاندووە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 22ی كانونی یەكەم بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە ڕەچەڵەک عەرەبی سوریا دەستگیركرد بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دوکانێک، کە بڕی (1090) دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو.
دەشڵێت، تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.
تۆمەتبارەكە: