وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، ” لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 400 ملیار دینار لە رێگەی بانکەكانی رەشید و رافیدەینەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.
ئاشکراشیکرد، “رۆژی یەکشەممە 18ی حوزەیران بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت”.