د. ئازاد مستەفا رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە، تووشبوونی منداڵانی پارێزگای هەڵەبجە بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک ڤایرۆسیی بوو.
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، “بەراورد بە ماوەکانی رابردوو ژمارەی تووشبووان بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵانی پارێزگاکەماندا کەمیکردووە، ئێستا بە نزیکەیی 20 حاڵەتمان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجامی پشکنینەکانی بەغداد هاتوونەتەوە، دەرکەوتووە هۆکاری نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە، کە ئەمە بەراورد بە هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە مەترسی کەمترە”.
لەسەرەتای مانگی نیسانەوە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بە شێوەی چاوەڕواننەکراو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیادیکرد، دواتر لە سلێمانی و گەرمیانیش چەندین حاڵەت تۆمارکران.