بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی 18 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران خرایەسەر ئەژماری وەزارەتەكەیان.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕی 18 ملیار دیناری ترپارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ 2023 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە وەجبەی دووەمە و لە سەرەتای وەرزی بە بازاڕكردنی گەنم 40 ملیار دیناری تر ڕەوانە كرابوو بەسەر جوتیاران دابەشكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سێ ملیار دینار بۆ هەولێر و 10 ملیار دینار بۆ دهۆك و بڕی 5 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانییە.