باڵانبۆ محەمەد: پیلانەكانتان بۆ سزادانی زۆنی سەوز لە گۆڕنران

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە تۆمەت بەخشینەوە هیچتان دەستناكەوێت و كۆتاییهێنان بە حوكمی تاكڕەویی و داكۆكیكردن لە دادپەروەریی لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و گەڕاندنەوەی مووچەی دزراوی فەرمانبەران رێككەوتن لەگەڵ ئەو عێراقەی كە پارتی هەمیشە بۆ بەرژەوەندیی خۆی پەنا بۆ دەستوورەكەی دەبات خیانەتە و ئێمە بە خائین ناودەبرێین دەشڵێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەن و پارێزەری هەرێمی كوردستانە شەهیدەكانمان گەواهیدەری ئەو راستییەن”.

راشیگەیاند، ئێوە كە حزبەكەتان لە پلەی یەكەمی خیانەتدایە ئەگەر هەموو خیانەتەكانتان بۆ بسڕینەوە تەنها هێنانی دەبابەی ئەو بەعسەی كە ئەنفال و كیمیاباران و چەندین نەهامەتی كە بەسەر گەلی كورد هێناتان بۆسەر پەرلەمانی كوردستان و خەڵكی كوردپەروەی هەولێر و هێنانی سوپا و تۆپ و فرۆِكەی بێگانە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان بمێنێتەوە كەس ناتوانێت ببێت بە هاوشانتان لە پلەی یەكەمی خیانەتی مێژووییدا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “زۆر سەغڵەت بوون بە رێگریكردن لە حوكمڕانییە چەوتەكەتان و خۆتان ڕاستبكەنەوە خەمی قەوارەی هەرێمتان نەبێت هەڵچوونەكانتان دەرخەری ئەو راستییەن كە حوكمڕانییەكی سەقەت و نادادپەروەرانەتان كردووە و پلانی درێژەپێدانیتان هەبووە بۆ سزادانی دانیشتووانی زۆنی سەوز و پیلان و خەونەكەتان لە گۆڕنران”.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێكرد و پاشەكەوتی مووچە یەكلادەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ماددەیەكی دیكە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و…
Total
0
Share